خزمەتگوزاری گۆران ترانسپۆرت

خزمەتگوزاری:

کۆمپانیای گۆران ترانسپۆرت ئامادەیە بۆ گواستنەوەی هەموو کەلوپەلەکانتان لە ئەوروپاوە بۆ کوردوستان، عێراق، سوریا و ئیران، بەپێچەوانەشەوە کەلوپەلەکانتان دەگوازینەوە بۆ هەموو ئەوروپا.

گواستنەوە و گەیاندنی ک گشت کەلوپەلێکی ناوماڵ و کاڵای بازرگانی، دیاری و پۆست. گەیاندنی گشت ئامێرێکی کارەبایی و ئەلکترۆنی  بەکارهاتوو و نوێ، بە هەر قەبارە و کێشێک بە شێواز و نرخی تایبەت لە کاتی دیاریکراودا. هەموو هەفتەیەک پۆست دەنێرین و تەنها ( 3-4) دەخایەنێت.

گواستنەوەی کاڵای جوانکاری و خواردن و خواردنەوە.

کۆمپانیای گۆران ترانسپۆرت، هاوکاری و کار ئاسانی دەکات بۆ گواستنەوەی سەرجەم کاڵاکانی جوانکاری و خواردن و خواردنەوەکان. لە ڕێگای کۆمپانیاوە کاری یاسایی و ڕسومی گومرگی بۆ ئەنجام دەدرێت.

کاری بازرگانی بۆ کوردستان و عێراق:

ئەگەر خاوەنی کۆمپانیا و فرۆشگای هاوکاری تەواوت دەکەین بۆ گەیاندنی سەرجەم کالاکانتان بە شێوەی خێرا و بەردەوام و یاسایی و بە نرخێکی گونجاو.

گواسنەوەی ئامێرە قەبارە گەورەکان:

بۆ گواستنەوەی هەر ئامێرێکی قەبارە گەورە، پێویستە پێشکات پەیوەندی بکەن.

گۆران ترانسپۆرت، بەرپرسنییە لە هیچ کاڵایەکی بێمۆڵەت کە ڕێگە پێنەدراو بێت لە بنکە گومرگیەکان.

تەقدیرکردنی بایی کەلوپەلەکان جێگای تەئمیکردن ناگرێتەوە، بۆ تەئمینکردنی کەلوپەلەکانتان دەبێ 5% بڕی پارەی تەقدیرکراو بدرێت.، بەبێ تامینکردن هیچ قەرەبوویەک نایگرێتەوە. لە کاتی ڕوودانی هەر زیانێک کۆمپانیا قەرەبوو ناداتەوە بە نێرەر.

گواستنەوەی هێلی ووشکانی:

لە ڕێگای ووشکانیەوە دەتوانرێت پۆست، کاڵای بازرگانی، کەلوپەلی ناوماڵ، جوانکاری، خواردن و خواردنەوە و  سەرجەم ئامێرە کۆن و نوێکان بەهەر قەبارە و کێشێک بێت، بگواسترێنەوە بۆ شارەکانی کوردستان، عێراق، سوریا و ئیران.

گواستنەوەی هێلی دەریایی:

تەنها گواستنەوەی کەلوپەلی قەبارە گەورە بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان بە کۆنتینەری تایبەت و قەبارەی دیاریکراو. هێلی دەریایی بۆ عێراق تەنها بۆ مینای ئومقەسر دەچێت. بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن.

گواستنەوەی هێلی ئاسمانی:

گواستنەوەی هێلی ئاسمانی گواستنەوەیەکی خێرایە. بەڵام بەراورد لەگەڵ هێلەکانیتری گواستنەوە نرخی زۆر بەرزە.

چۆنیەتی دانی پارەی نرخی گواستنەوەی پۆستەکان:

  • ڕاستەوخۆ لە کاتی ناردنی پۆستەکانتاندا.
  • ڕستەوخۆ لە کاتی وەرگرتنی پۆستەکانتاندا.
  • پارەدان بە کاش یا کۆنتۆ و کارتی بانکی.

کۆمپانیای گۆران ترانسپۆرت بۆ گواستنەوە و گەیاندن.

info@gorantransport.com