ڕێنمایەكانی كاركردن و چۆنیەتی وەرگرتنی كەلوپەلەكان بۆ گوستنەوە

ڕێنمایەكانی كاركردن و چۆنیەتی وەرگرتنی كەلوپەلەكان بۆ گوستنەوە
بۆ كوردستان، عێراق ، سوریا ، ئێران

لەووڵاتەكانی ئەوروپاوە هەموو وەكیلەكانمان بەرپرسن لە وەرگرتنی پۆستەكان كە ناو ، ناونیشان و ژمارەی تەلەفۆنی نێرەرو وەرگر. مەرجە کەلوپەلەکان لە کارتۆن و پاکێتی گونجاو و باش ئامادە بکرێن.

پۆستەكان دەبێت لە كارتۆنی تایبەت بە گواستنەوە دابنرێت و ژمارەی نێرەرو وەرگری شارەكەی لەسەر نووسرابێت.

مەرجە پێکهاتەی کەلوپەلەکان ئاشکرا و ڕوون بن.

ئەو ماددانەی قەدەغەن بۆ ناردنەوە لەلایەن کۆمپانیای گۆران ترانسپۆرت:

• خواردنەوە کحولیەکان.
• جگەرە و تووتن.
• دەرمان کە پێویستی بە ڕەچەتەی دکتۆر هەبێ.
• خواردن و خواردەمەنی بە جوملە.
• دراو وهەموو جۆرە پارەیەک.
• چەک، پارچەی چەک، باروت و تەەقەمەنی.

• هەموو جۆرە ئەلكتڕۆنیك قەدەغەیە لە كارتۆنەكان بێت ،دەبێت بە دەستی وەری بگرین وەك ( تەلەفۆن ،لاپتۆپ ،ئایپاد ، ئیپاد ).

• هەر ماددەیەک لای ئێمە تۆمار نەکرابێ، بەرپرس نین لە دیارنەمانی.

• كۆمپانی گۆران ترانسپۆرت بەرپرسە لە گەیاندنی هەمووكەل وپەلەكان بەساغ وسەلامتی تا دەستی وەرگركە لە هەموو شارەكانی كوردستان و عێراق وسوریا و ئێران .

• هەموو وەكیلەكانمان تەنها بەرپرسن لەدڵنیایی بوون لە خاوەنی پۆستەكان ئەگەر نەیان ناسن دەتوانن ناسنامە واتە چوار ژمارەی کەسی كۆنتڕۆڵ بكەن .بەڵام لە گەیاندنی بە ساغ و سەلامە تی و درەنگ كەوتنی پۆستەکان، كۆمپانیای گۆران ترانسپۆرت بەرپرسە نەك وەكیلەكانمان یا بەرێوبەری وڵاتەكان .

تێبینی: ئەگەر خاوەنی کەلوپەلەکان، ڕەزامەندی و مۆڵەتی گومرگ و گواستنەوەی لە سوید، هەرێمی کوردستان یا عێراق هەبێت، واتە ڕێگەپێدراو بێت، پێویستە کۆپی مۆڵەتنامەکەی بدات بە ئێمە.

 

کۆمپانیای گۆران ترانسپۆرت بۆ گواستنەوە و گەیاندن.
info@gorantransport.com
www.gorantransport.com