کۆمپانیای گۆران ترانسپۆرت ئامادەیە بۆ گواستنەوەی هەموو کەلوپەلەکانتان لە ئەوروپاوە بۆ کوردوستان، عێراق، سوریا و ئیران، بەپێچەوانەشەوە کەلوپەلەکانتان دەگوازینەوە بۆ هەموو ئەوروپا.
گواستنەوە و گەیاندنی ک گشت کەلوپەلێکی ناوماڵ و کاڵای بازرگانی، دیاری و پۆست. گەیاندنی گشت ئامێرێکی کارەبایی و ئەلکترۆنی بەکارهاتوو و نوێ، بە هەر قەبارە و کێشێک بە شێواز و نرخی تایبەت لە کاتی دیاریکراودا. هەموو هەفتەیەک پۆست دەنێرین و تەنها ( 3-4) دەخایەنێت.
گواستنەوەی هێلی ووشکانی:
لە ڕێگای ووشکانیەوە دەتوانرێت پۆست، کاڵای بازرگانی، کەلوپەلی ناوماڵ، جوانکاری، خواردن و خواردنەوە و سەرجەم ئامێرە کۆن و نوێکان بەهەر قەبارە و کێشێک بێت، بگواسترێنەوە بۆ شارەکانی کوردستان، عێراق، سوریا و ئیران.
گواستنەوەی هێلی دەریایی:
تەنها گواستنەوەی کەلوپەلی قەبارە گەورە بۆ زۆربەی وڵاتانی جیهان بە کۆنتینەری تایبەت و قەبارەی دیاریکراو. هێلی دەریایی بۆ عێراق تەنها بۆ مینای ئومقەسر دەچێت. بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندیمان پێوە بکەن.
گواستنەوەی هێلی ئاسمانی:
گواستنەوەی هێلی ئاسمانی گواستنەوەیەکی خێرایە. بەڵام بەراورد لەگەڵ هێلەکانیتری گواستنەوە نرخی زۆر بەرزە.
گواستنەوەی کاڵای جوانکاری و خواردن و خواردنەوە.
کۆمپانیای گۆران ترانسپۆرت، هاوکاری و کار ئاسانی دەکات بۆ گواستنەوەی سەرجەم کاڵاکانی جوانکاری و خواردن و خواردنەوەکان. لە ڕێگای کۆمپانیاوە کاری یاسایی و ڕسومی گومرگی بۆ ئەنجام دەدرێت.
کاری بازرگانی بۆ کوردستان و عێراق:
ئەگەر خاوەنی کۆمپانیا و فرۆشگای هاوکاری تەواوت دەکەین بۆ گەیاندنی سەرجەم کالاکانتان بە شێوەی خێرا و بەردەوام و یاسایی و بە نرخێکی گونجاو.
گواسنەوەی ئامێرە قەبارە گەورەکان:
بۆ گواستنەوەی هەر ئامێرێکی قەبارە گەورە، پێویستە پێشکات پەیوەندی بکەن.
چۆنیەتی دانی پارەی نرخی گواستنەوەی پۆستەکان:
ڕاستەوخۆ لە کاتی ناردنی پۆستەکانتاندا.
ڕستەوخۆ لە کاتی وەرگرتنی پۆستەکانتاندا.
پارەدان بە کاش یا کۆنتۆ و کارتی بانکی.
Write a Comment